رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند

دەقی راگەیەندراوەکە:

مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردشتان بۆچی دوواکەوتووە ؟

١- بە پێ ی یاساو رێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە،

٢- پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو ئەدن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

٣- گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.

٤- وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیدارێکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەر ھیچ کێشەو گرفتێکی نییەو و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.

مسعود حيدر

بريكارى وەزارەتی دارایی فیدراڵی

٢٠٢٤/٨/١٢

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button