نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی بەرزبووەووە. دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتای کۆڕۆنا (کۆڤید-١٩) لە چین، زیادکردنی ” سووی بانکی” لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڕەشەکانی سەرۆکی ڕووسیا بۆ هەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ ئەوڕوپا و کەمکردنەوەی ١٠٠ هەزرا بەرمیل لە لایەن ووڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت “ئۆپێک پڵەس”. هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی نرخی نەوتن لە چەند ڕۆژی ڕابردوو.
لە ڕۆژی هەیینیەوە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. هەر بەرمیلێک نەوتی ” برێنت” (٣دۆلار و ٣٠سنەت) بەرزبووەتەوە و بە (٩٢دۆلار و ٤٥سەنت) و نەوتی ” سووکی تەکساس” (٣دۆلار و ١١سنەت) بەزبووەوە و بە (٨٦دۆلار و ٦٥سەنت)، مامەڵەیان پێکراوە.
دوای ئەوەی ووڵاتانی “جی٧ – G7” بڕیاری سنووردارکردنیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا دا، ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا هەڕەشەی ڕاگرتنی نەت و گازی بۆ ووڵاتانی ئەوروپا کرد.
چوارشەممەی ڕابردوو، ئیحاسن عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێڕاق لە کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی ” ئۆپێک پڵەس” کە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچوو. ڕایگەیاندبوو: وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە دوای ئەو گۆڕانکاریانەی لە بازاڕی نەوت ڕوویانداوە، وەزیرانی نەوتی ئەو وڵاتانە بڕیاندا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵەوە بڕی ١٠٠ هەزرا بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە”
دوای هێڕشی رووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا، نرخی نەو ت بەرزبووەو و بازاڕی جیهانی نەوت تووشی ناجێگیری بۆتەوە. ئەمەش وایکردووە، هەڵئاوسانێکی ئابووری زۆر لە سیستەمی دارای ئەوروپا و ئەمریکا درووستبێت.