جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەمریکا سودانی ئاگادار دەکاتەوە

بلینکن داوا لە سوودانی دەکات سەربازەکانیان لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بپارێزێت.

رۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا، ئەنتۆنی بلینکن، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی هەوڵە دیپلۆماتیییەکانیان کردووە لە زیادکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و گرنگی رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان. 

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە گرنگیی ئەرکی عێراق کردووە بۆ پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوڕابوون لە بەردەوامبوون لە راوێژکردن لەگەڵ یەکدی لەبارەی کێشەکانی ناوچەکە، هەروەها برەودان بە پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق.

ئەمە دووەم پەیوەندی تەلەفۆنی بلینکن و سوودانییە لەماوەی هەفتەی رابردوودا. رۆژی 4ی ئەم مانگەش هەردوو بەرپرس قسەیان کرد.

بە گوێرەی، راگەیێندراوێک نووسینگەى رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ویستى وڵاتەکەى دەربڕیوە بۆ ئەوەى عێراق رۆڵى هەبێت لە راگرتنى دۆخى ناوچەکە و رێگرى لە روودانى ئاڵۆزیی زیاتر لە هەموو لایەنەکانەوە.

لە بەرامبەردا، سوودانى، جەختى کردووەتەوە، رێگرى لە ئاڵۆزبوونى دۆخى ناوچەکە بەندە بە راگرتنى هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەززە و رێگرى لە فراوانبوونى بۆ لوبنان و هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتانى ناوچەکە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button