رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

حاجی كاروان: ژنێك لە كوردستان بە شەش منداڵەوە غەزە رزگار دەكەن

حاجی كاروان نامەی مامۆستایەكی وانەبێژی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، مامۆستاكە پێنج ملیۆن دیناری پێشكەشی خەڵكی غەزە كردووە.

مامۆستایەكی وانەبێژ لە تەكییە نامەیەك لەگەڵ پێنج ملیۆن دینار بۆ حاجی كاروان دەنێرێت تا بیگەیەنێتە دەستی خەڵكی غەزە.

ماوەیەكە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، غەزە بەقۆناغێكی سەختدا دەڕوات و قوربانییەكی زۆریان داوە و خەڵكەكە ئاوارە بوون و ماندوو و برسین، لەم چوارچێوەدا حاجی كاروان پڕۆژەیەكی بەناوی هاوكاری كۆكردنەوە بۆ ئەو خەڵكە سەرڕێ خستووە. لە پڕۆژەكەیدا پارە وەردەگیرێت و دەینێرێت بۆ خەڵكی غەزە. 

لە نامەی مامۆستا وانەبێژەكەدا هاتووە، من كچێكی خەڵكی تەكیەم و ئەو پارەیەم كۆ كردووەتەوە، خەڵكی غەزەم خۆش دەوێت و دەمەوێت یارمەتییان بدەم.

مامۆستای وانەبێژ ئەوەشی گوتووە، خەونم بە پێغەمبەر (د.خ) بینی كە لە كوردستان ژنێك بە یەك سك شەش منداڵی دەبێت، دەچنە غەزە و لەسەر دەستی ئەوان رزگار دەكرێت.

ژێدەر

وشە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button