کوردستانگرنگ

بەگوێرەی راپرسییەک پارتی لەم هەڵبژاردنەش یەکەمی حزبەکانە

ڕێکخراوی پاسەوان بۆ توێژینەوەی سیاسەتە گشتییەکان، بەپشتبەستن بە ڕاپرسییەک ئاماری پێشبینیکراوی پارت و بەربژێران لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی دەرئەنجامی ڕاپۆرتە شیکارییەکە ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردنی هاونیشتمانییان لە هەڵبژاردندا 60% بێت، ئەوا کورسیی پێشبینیکراوی لایەنەکان لەهەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەمشێوەیە دەبێت:

– پارتی دیموکراتی کوردستان (38 بۆ 42) کورسی
– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (15 بۆ 20)کورسی
– جوڵانەوەی نەوەی نوێ (14 بۆ 18) کورسی
– یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (5 بۆ 6) کورسی
– کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (4) کورسی
– بزووتنەوەی گۆڕان (2 بۆ 3) کورسی

وابڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و نزیکەی 130 لیست و هاوپەیمانیی و بەربژێری سەربەخۆ بەشداری دەکەن و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمان دەکەن.

کـۆى گشتیى دەنگدەران لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، سێ ملیـۆن و 789 هەزار و 390 کەسە، کۆى گشتی ئەوانەشى کارتی بایۆمەترییان دەرکردووە و مافى دەنگدانیان هەیە: دوو ملیۆن و 901 هەزار و 80کەسن، ڕێژەى گشتیى ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە 76.5%

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button