
ئەمڕۆ پەخشی کەناڵەکانی سپێدە، سپێدەدراما، کەناڵی ئێن ئاڕتی 4ـی سەر بە کۆمپانیای نالیا، لە هەولێر لە ئامێرە نێوخۆییەکاندا پەخشیان نەمان.
وەزارەتی رۆشنبیری لەبارەی ئەو بابەتەوە، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە “ئەو كەناڵانەی مۆڵەتی كاركردنیان نییە، كۆمپانیاكانی پەخشی كەناڵە نێوخۆییەكان، پەخشیان راگرتوون، تاوەکو ئەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرن، یان مۆڵەتەكانیان نوێ دەكەنەوە.”
وەزارەتی رۆشنبیری هەروەها دەڵێت “بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه، وه‌كو وه‌زاره‌ت داوامان له كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردن كردووه، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی نێوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات.”
Facebook Comments Box