بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هەرکەس و لایەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، چەک ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هیوادارین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕوو نەدات و وەک خۆی بەڕێوە بچێت، داوا لە لایەن و حزب و كەسایەتییەكان دەکەین، بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە ڕێگە پێدراو نییە.
هەروەها ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە: هاوكات داواکارین هیچ کەس لایەنێک چەک نەبەخشێتەوە، لەبەرئەوەی لە ڕێگای داواكاریی گشتییەوە دەدرێتە دادگا و بەپێی یاسای چەک سزا دەدرێت و لەسەری جێبەجێ دەكرێت.
وابڕیارە لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکان و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی وردبینی لە لیستی کاندیدان و پەسەندکردنی کۆتایی ناوەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.