کوردستانهەواڵ

دوو هەرزەکار کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو هەرزەکاری تەمەن ١٧ و ١٦ ساڵ، لە شارەکانی ” روانسەر” و “قوروە”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.

رێکخراوی “هەنگاو بۆ مافەکانی مڕۆڤ” کە بارەگاکەی لە باشووری کوردستانە، بڵاویکردۆتەوە: “ئارمین مەلەکی” تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی گووندی “دێ باوکە”ی سەربە شاری ڕوانسەر بە هۆکاری نادیارەوە. کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی زانیارەکانی ڕێکخراوی “هەنگاو” ئارمین خۆی هەڵواسیووە دوای گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی ڕەوانەی “پزیشکی داد”ی شاری کرمانشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.

لە هەواڵەکەی پێگەی ڕێکخراوی “هەنگاو” کە پێنجە شەممەی رابردوو ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بڵایکردۆتەوە، هاتووە. مێردمناڵێکی تر بە ناوی “تەها شێرمحەممەدی” خەڵکی شاری “قوروە” تەمەن ١٥ ساڵ. بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بە خواردنی حەب کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە.

لەچەند ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی خۆکووشتن لە ئێڕان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرزبۆتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button