جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران

بلینکن: ڕێگری لە هەر هێرشێک دەکەین بکرێتە سەر ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دووپاتدەکاتەوە و بەڵێن دەدات ڕێگری لە هەر هێرشێک بکەن بکرێتە سەری. لەبارەی گفتوگۆکانی ئیسرائیل و حەماسیش دەڵێت كۆتا دەرفەتە بۆ ئاگربەست و ڕزگاربوونی دیلەكان.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل لە تێلئەڤیڤ، لەبارەی ئەگەری هێرشی ئێران لە تۆڵەی کوژرانی  ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند، هەوڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە بۆ بڵاوەپێکردنی هێز و ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل.

لەبارەی گفتوگۆکانی حەماس  و ئیسرائیل بۆ  ڕاگەیاندنی ئاگربەست گوتی: “ئامانجمان ڕزگارکردنی دیلەکانە، دەبێت هەمووان ڕازی بن بەو ڕێککەوتنەی پێشنیارکراوە و ڕەتی نەکەنەوە. كاتی ئەوەهاتووە ئاگربەست بكەین و  ڕەنگە ئەمە دوا دەرفەت بێت  بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن و ئازادكردنی دیلەكان”.

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل گوتی: ”سوپاسی پشتیوانی ئەمریكا دەكەین بۆ وڵاتەكەمان، هیچ بابەتێك لەوە گرنگتر نییە دیلەكان بگەڕێنەوە، مافی خۆشمانە بەرگری لە خۆمان بكەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە، نۆیەم جارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی شەڕی غەززە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئامانجیشی ڕاگەیاندنی ئاگربەستە لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا. بڕیارە ئەم هەفتەیە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە قەتەر بكرێت.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button