راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
ئاوات شێخ جەناب: هاوئاهەنگی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەكانی دیوانی چاودێری دارایی هەیە
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە شاندێكی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر كاری تیمە هاوبەشەكانی دیوانی چاودێری دارایی لەهەرێمی كوردستان كراو وەزیری دارایی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی بۆ سەرخستنی كارەكانیان دووپات كردەوە و رای گەیاند، لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا هەماهەنگی و پێوەندی بەردەواممان لەگەڵ تیمە هاوبەشەكانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هونەری و تەكنیكیەكانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچە و میلاكات بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەكانمان بەڕوویاندا كراوە بووە.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزیری داراییان كرد كە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانەی لە بواری ژمێریاری و بودجەو داهات و خەرجیەكان لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵدا هەبووە، هەروەك شاندەكە ئامانجی سەردانەكایان ڕوونكردەوە كە خۆی لە وردبینی لەخەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ دەبینێتەوە ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی عێراق كە پێویستە هەر سێ مانگ جارێك تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبیبی لە داهات و خەرجیەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.