کوردستانگرنگ

گۆڕانكاریی لە مۆڵەتی شۆفێریی دەکرێت

گۆڕانكارییەك لە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتیدا دەكرێت و ماوەی پێدانی مۆڵەتەكە زیاتر دەكرێت و بڕی پارە و رسووماتەكەیشی ئاشكرا دەكرێت و هاووڵاتییانی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: پێشتر مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی، كە خوازیاری بەدەستهێنانی بوون، بەڵام ئێستا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی یەك ساڵ و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵیش، مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.”

بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش داوە، كە چەند مەرجێك بۆ دەرهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی شۆفێری هەیە و دەبێت خوازیاری مۆڵەتەكە جێبەجێیان بكات.

باسی ئەوەش کراوە، كە دەبێت لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە داواكارییەك پێشكەش بكرێت بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی، بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرای كردووە، بۆ ئەو جۆرە مۆڵەتە ڕسووماتی تایبەت هەیە، كە بەمشێوەیە:

-50 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك ساڵ.

-100 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

– 150 هەزار دینار بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ.

– 50 هەزار دینار لە كاتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

-10هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاریی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە پێداویستییەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی کردووە، کە پێویستە مۆڵەتی شۆفێری بەسەر نەچووبێت، پاسپۆرتی عێراقی پێبێت و بەسەر نەچووبێت لەگەڵ دوو وێنەی مامەڵە.

ژێدەر

کوردستان پرێس

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button