جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەوادارانی هامستەر کۆمبات

لەگەڵ ئەوەی کە یاری هامستەر کۆمبات لەو دواییانەدا زۆر سەرنجی خراوەتە سەر، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە پڕۆژەکە هەڵوەشێتەوە.

‎کەسێک بەناوی ئەلێکس لە پەرەپێدەرانی یاری Simple، دەڵێت: لەکاتێکدا کە زیاتر لە 200 ملیۆن کەس چاوەڕوانی لیست بوونی هامستەرن بەڵام کێشە ناوخۆییەکان ئەگەری ئەوە دروست دەکەن کە ئەو پڕۆژەیە هەڵبوەشێتەوە.

بەپێی وتەی ئەو، ئێدوارد گورینۆڤیچ، دامەزرێنەری هامستەر کۆمبات، لە سەرەتادا بڕیار وابووە کە %18.6ی قازانجی یارییەکە بداتە سەرمایەگوزارەکان بەڵام ئێستا حاشا لەوە دەکات و سەرمایەگوزارەکانیش شکایەتییان کردووە و پێدەچیت کە پڕۆژەی هامستەر هەڵبوەشێتەوە.

هەروەها تۆڕی هەواڵیی Binance دەڵێت:

‎ئێدوارد گورینۆڤیچ پێشتر پڕۆژەیەکی بەناوی Arenum دەست پێکردووە کە ١٠ ملیۆن دۆلاری تێدا کۆکردۆتەوە، بەڵام قازانجەکانی لەگەڵ وەبەرهێنەران هاوبەش نەکردووە.

‎گورینۆڤیچ ڕایگەیاند کە هامستەر کۆمبات هیچ پەیوەندییەکی بە Arenum نیە و وەبەرهێنەرانی ئارێنووم پەیوەندییان بە هامستەر کۆمباتەوە نییە. سەرەڕای بانگەشەی گورینۆڤیچ، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە هامستەر کۆمبات بە سەرچاوەکانی ئارێنوم دروست کراوە و سێرڤەرەکانی یارییەکە لەسەر هەمان ژێرخانی ئارێنوم میواندارێتی دەکرێن؛ بەڵام جارێ ئەو هەواڵانە لەلایەن هەمستەر کۆمباتەوە پشتڕاست یان ڕەتنەکراونەوە.

‎ ئەگەری هەیە ململانێ لە نێوان دامەزرێنەر و سەرمایەگوزارانی هامستەرکۆمبات ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو پڕۆژەیە و کێشەی یاسایی بۆ دروست ببێت.

ژێدەر

kitn

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button