کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم پەیمانگەیەکی نوێ لە کفری دەکاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا، کردنەوەی پەیمانگەی پیشەیی ئینگلیزی لە کفری ڕاگەیاند.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی (٥ ساڵی) لە قەزای کفری  دەکاتەوە بە ناوی (پەیمانگەی پیشەیی کفری/ خوێندنى ئینگیزی)، قوتابیان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری  پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
١-  وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێک دێـت:
•  بازرگانى

  • گەشتوگوزار
  • دیزاین
  • کۆمپیوتەر
    ٤- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لە ھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
    ٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
    ٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات.
    ٧- پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى ۲۱ ی ۸ ی ۲۰۲٤ دەست پێ دەکات وە لە ڕێکەوتى ٥ ی ۹ ی ۲۰۲٤ کۆتایی دێت.
    ٨- قوتابى دەبێ سەردانى قوتابخانە و خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (username) و وشەى تێپەڕ (password).
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button