مامۆستایانی وانه‌بێژی سلێمانی به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ دڵخۆشن.
مامۆستایانی وانه‌بێژی شاری سلێمانی له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دڵخۆشی خۆیان نیشاندا و دوپاتیشیان كرده‌وه پابه‌ند ده‌بن به پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن. دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەت، سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
لە کۆبوونەوەکەدا، مامۆستایانی وانەبێژ خۆشحاڵی خۆیان بۆ دیدارەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران دەربڕی و دووپاتیان کردەوە، کە سه‌رۆكی حكوومه‌ت خه‌مخۆر و دڵسۆزی كه‌رتی په‌روه‌رده و هەمیشە پشتیوانی مامۆستایان و پرۆسەی خوێندن بووە و دا‌واشیان کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی بدات لەسەر ئەوەی بکرێنە گرێبەست.
دوای گوێگرتن لە قسە و داواکارییەکانی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان بێبەش بووە لەو ڕێژەی دامەزراندنەی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لەسەر هەموو ناوچەکانی عێراق کردوویەتی.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، هەندێک کەس لە بەغدا هەوڵی برسیکردنی خەڵکی کوردستان دەدەن و هانی حکومەتی فیدراڵی دەدەن مووچە ڕەوانە نەکات و دێنەوە کوردستانیش هەوڵی جووڵاندنی مامۆستایان و هاووڵاتییان دەدەن تاوەکوو گلەیی بکەن، لە کاتێکدا، ئەوانەی خەڵکی کوردستان نان‌بڕاو دەکەن کەسێکی دیکەن، بەڵام ڕووی ڕەخنە و گلەییەکان ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.