رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لێدوانی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ له‌باره‌ی‌ مووچه‌

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتی‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ ئارام به‌ڕێوه‌بچێت و هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان به‌ ته‌واوی‌ رۆڵی‌ خۆیان بگێڕن له‌ دروستكردنی‌ ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی‌ ئاب، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا گوتی‌، دامه‌زراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ نیشتمانین و پێویسته‌ هاووڵاتییان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن، تا كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ ئارام دروست بێت.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاستی‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی‌ لاوه‌كی‌ دروست كراوه‌ تا سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌تی‌ كرده‌وه‌ هیچ هێزێكی‌ عێراقی‌ بێته‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ پاراستنی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان.

وه‌زیری‌ ناوخۆ سه‌رنجی‌ خسته‌ سه‌ر مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی‌ كوردستان و گوتی‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ لیستی‌ مووچه‌ كراوه‌ راست و ره‌وانه‌، به‌شێكی‌ زۆری‌ دواخستنی‌ مووچه‌ بیانووه‌ و پێوه‌ندی‌ به‌ وردبینییه‌وه‌ نییه‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو تێبینییه‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ عێراق و هه‌رێم له‌به‌رچاو گیراوه‌، بۆیه‌ له‌ پشتی‌ دواخستنی‌ مووچه‌ مه‌به‌ستێكی‌ تر هه‌یه‌ كه‌ راسته‌وخۆ دژایه‌تی‌ كوردستانه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button