سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژۆی خۆی نووسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەرکردووە و ئاراستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کراوە.
د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە گوتی: مووچەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.
مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکان بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار و بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی وانەبێژانی قوتابخانەکان نزیکەی 38 هەزار کەسە، ژمارەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش هەزار و 992 کەسە.
Facebook Comments Box