کوردستانگرنگ

کارەبای پارێزگایەکی هەرێم دەکرێتە 24 کاتژمێریی

سنوری پارێزگای دهۆك دەكرێتە سیستەمی پریپەید و 24 كاتژمێر كارەبای دەبێت.

حازم محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی كارەبای پارێزگای دهۆك رایگەیاند، زیاتر لە 11 هەزار هاوبەشی كارەبای نیشتمانیی لە سنووری پارێزگاكەدا هەیە، كە سیستەمی پارەدانی پێشوەختە “پریپەید” بەكاردەهێنن؛ 24 كاتژمێر كارەبای نیشتمانییان هەیە وەک ئەوەی بە شێوەی ئەزموونی لە نێو بازاڕ و هەردوو پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئەڤرۆ ستی و گوندی فەرەنسی لە دهۆك و سەنتەری ئامێدی جێبەجێ دەكرێت..

باسی لەوەشكردووە، لە پلانیاندایە لە داهاتوودا كارەبای هەموو هاوبەشانی كارەبای نیشتمانی لە سنووری دهۆك بكەنە سیستەمی پریپەید و بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێی ڕێنوێنییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی كارەبان”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button