کوردستانگرنگ

لاهوور شێخ جەنگی: یەکێتی دوای 28 ساڵ تازە بیری دەکەوێتەوە مانگی ئاب 31 ڕۆژە

لاهور جەنگی: ئەو کەسانەی لەسەر حیسابی یەکێتی و پۆست و پایەیان لە هەولێر وەرگرت، لەجیاتی خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر، خەریکی بزنس و پارە و گیرفانی خۆیان بوون.

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی 31ی ئاب دەڵێت: یەکێتی گیرفانی پڕبێ مانگی ئاب لای 30 ڕۆژە، پارتی پارەکەی ببڕێ دەبێ بە 31 ڕۆژ. جەختیش دەکاتەوە ئەو کەسانەی لەسەر حیسابی یەکێتی و پۆست و پایەیان لە هەولێر وەرگرت، لەجیاتی خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر، خەریکی بزنس و پارە و گیرفانی خۆیان بوون.


سەرۆکی بەرەی گەل لە ڕاگەیێنراوەکەدا لەبارەی 31ی ئاب دەڵێت: “ئەوانەی ئێستا هاتوون دوای  28 ساڵ تازە بیریان دەکەوێتەوە کە 31ی ئاب خیانەت بوو، لە ساڵانی ڕابردوودا هەر ئەوانە بوون بۆ ڕاگرتنی دڵی پارتی و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان و گیرفانیان، مانگی ئاب لایان 30 ڕۆژ بوو”.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: “لە ڕابردووی زۆر نزیکدا، ئەوانەی لەسەر حسابی یەکێتی پلە و پۆست و پایەیان لەناو حکومەت و دەزگا فەرمییەکانی هەرێم لە شاری هەولێردا وەرگرت، لەجیاتی خزمەتی هەولێرییەکان و ساڕێژکردنی برینی دڵی ئەو خەڵکەی بەهۆی 31ی ئابەوە زیانی بەرکەوت و قوربانی دا، هاتن سەرقاڵی بزنس و پارە و گیرفانی خۆیان و خێزانەکانیان بوون”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button