ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، کە ووڵاتەکەی ئەندامی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند “تورکیا و یۆنان دوو هاوپەیمان و دۆستی گرنگی ئەمەریکان”
لە درێژەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتووە “ورکیا و یۆنان دوو هاوپەیمان و دۆستی گرنگی ئەمەریکان. بەڵی ئەوان جیاوازی و ناکۆکییان لە نێواندا هەیە. بەڵام ئێمە پێمان خۆشە ئەم جیاوازی و ناکۆکییەی کە لەنێوانیاندا هەیە، لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن”
سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆ “یەنس ستۆڵتنبێرگ” لە دوای کۆبوونەوەی ئەندامانی ناتۆ، رایگەیاند: “تورکیا و یۆنان دوو هاوپەیمانی زۆر بەنرخن. ئەوان بە چەندین رێگە و شێوەی جیاواز سوود بە ناتۆ دەگەیەنن. بێگومان دەبێت جیاوازییەکانی نێوانیان بە رێگەی دیپلۆماتی چارەسەر بکرێن”.
تورکیا و یۆنان ماوەیەکە هەڕەشەی سەربازی لەیەکتردەن، لێدوانی هەڕەشە ئامێز و ئامنۆڕی سەربازی لە نزیک سنوورەکانی یەکتر ئەنجامدەدن .
تورکیان و یۆنان دوو ئەندامی ناتۆن، چەندین ناکۆکییان لەسەر سنوور ووشکانی ئاوی هەیە. لەسەدەی ڕابردوو لە شەڕی نێوانیان بە شکستی یۆنا و سەرکەوتنی تورکیا کۆتای هات.