بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: دوو بازرگان دەستگیرکران و بڕی (٧٨) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لەدوو چاڵاکییدا لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ٩ی ٢٠٢٤ (بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکان)ی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی (هیران) توانییان بڕی (٧٨)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستبەسەردابگرن، یەکەمییان بڕی (٧٣) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر و دووەمیشیان بڕی(٥) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا حەشار درابوون .
هاوکات هەر لەم دوو چاڵاکییەدا توانراوە (٢) بازرگان دەستگیربکەن کە بەنیاز بوون ئەم دوو بڕە ماددەهۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.
لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە بەدواداچوون بەردەوامە بۆ ئەم دۆسیەیەو دەستگیرکردنی تەواوی ئەم تۆڕە بازرگانییە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٥ی٩ی٢٠٢٤