کوردستانگرنگ

بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە دادەبەزێت و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلەی دیکە دادەبەزێت.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە گوتی، “به‌هۆی هاتنی هه‌ور له ‌باكووری كوردستانەوە، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای ره‌شه، پێشبینی دەکرێت 20ی ئەم مانگە لە سەنتەری شارەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، بارزان و ئاکرێ، تاوەباران و هەورە برووسکەی کەم مەودا هەبێت.”

ئەو کەشناسە گوتی، هەمان کات رێژەی تاوەباران و هەورە برووسکەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک زیاتر دەبێت لەو شارانەی بارانیان تێدا دەبارێت.

محەممەد کەمال گوتی، “بەهۆی گۆڕانی خێرای کەشوهەواوە ئەگەری گۆڕانکاری هەیە. بەگشتیش پلەی گەرما رۆژانە بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات.”

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:  36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 35  پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button