کوردستانگرنگ

500 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمار دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، 500 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمار کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردووەتەوە: “لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، 500 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمار کراون و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئامانجەکە کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە ملیۆنێک مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.”

وەک بەشێک لە هەوڵەکان بە زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەژماری من ـەوە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن. ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات.

ئامانجی هەژماری من ئەوەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆماربکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button