جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەمریکا ھێرش دەکاتە سەر چین

ئەمریکا وادەی ھێرشکردن سەر ئەمریکا دیاری دەکات.

سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی ڕای دەگەیەنێت، هێزەكانیان هەموو ئامادەباشییەكی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتی چین لە ساڵی 2027ـدا، ئەمەش بەشێكە لە پلانی فراوانكردنی هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 19ی ئەیلوول، ئەدمیاڵ لیزا فرانشیتی، سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی گوتی، پلانی فراوانكردنی هێزی دەریاوانی دوو ستراتیجی لە پشتە، یەكێكیان خۆئامادەكردنە بۆ شەڕ ساڵی 2027 لە دژی چین، دووەمیش گەرەنتیی مانەوەی زلهێزیی ئەمەریكا لە دەریادا بۆ ماوەیەكی زۆر درێژتر.

بەپێی ئەو پلانەی باسی دەكات، دەبێت زوو هەرچی كەشتی و ژێردەریایی و فڕۆكەكانیانە نۆژەن بكەنەوە، پاشان بە خێرایی هێزە دەریاییەكانیان پڕ بكەن لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و درۆنی جۆراوجۆر و سەربازی نوێش وەربگرن و بۆشایی لە هیچ بەشێكدا نەهێڵنەوە.

لەو چاوپێكەوتنەدا كە لەگەڵ “ئاسۆشیتد پرێس” كردوویەتی، سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی دەڵێت: ئەو رێکەوتەى دامانناوە، هەمان ئەو رێکەوتەیە كە چین دەیەوێت لە تایوان بدات، بۆیە ئێمەش خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و داكۆكی لە تایوان ئامادە دەكەین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button