کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی سەردانی زاخۆ دەکات

وابڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی زاخۆ بکات و چەند پرۆژەیەک بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات، هاوکات بەردی بناخەی جووتسایدی شێخان-لالش لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.

سەرۆکوەزیران، نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە، گەورەترین کارگەی ئامادەکردنی ئارد و بەرهەمە گەنمییەکان لە سنووری ناحیەی باتێلێ دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی لە نزیک زاخۆ پڕۆژەی گەشتیاری “گوندی سپی” دەکاتەوە، هاوکات سەردانی قشلی زاخۆ دەکات، لە سەردانەیەکەیشیدا بەشداری لە ئاهەنگی سێ ساڵەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات.

دوای ئەمەش لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی سەرۆکوەزیران، بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان-لالش لە دهۆک دادەنێت.

لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە کەرتە جیاوازەکان دراوە لە زاخۆ، هاوکات لە کابینەکەدا زاخۆ لە قەزاوە بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button