کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: ئێمە خزمەتکاری خەڵکی خۆمانین

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان- لالش، لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستی پێ کرد.

بەشێک لە گوتارەکەی مەسرور بارزانی:

تەواوبوونی جووتسایدی شێخان – لالش، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ سەردانیکەرانی لالش و هاتوچۆی هاووڵاتییانی دەڤەرەکە دەکات.

دەڤەری شێخان لە ڕووی “ئابووری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و شوێنەوارییەوە” زۆر گرنگە.

دەڤەری شێخان “نموونەیەکی زۆر جوانی کەلتووری پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان. ئێمە بەم کەلتوورە و گیانی یەکترقبووڵکردن جوانین و سەرمان لە هەموو جیهان پێی بەرزە؛ بۆیە هەرچیمان پێ بکرێت بۆ خزمەتکردنی ئەم دەڤەرە، درێغی ناکەین”.

ئێمە خزمەتکاری خەڵکی خۆمانین. هیوادارم خوای گەورە پشتیوان بێت و لە هەموو بارودۆخێکدا، بەردەوام دەبین لە کاروانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان سەرەڕای هەموو ئەو ئالنگاریی و ڕێگرییانەی لێمان کراون بۆ ئەوەی نەتوانین ئەجێندایی خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان جێ بەجێ بکەین، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە و بە پشتیوانی مللەتی خۆڕاگرمان، بەردەوام بووین و بەردوامیش دەبین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button