بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی، بێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حیزبەکانیان، لە نێوان خۆیاندا کورسی دابەش دەکەن.
ڕۆژی شەممە 21-09-2024، بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی لە دەباشان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردن کرد. بزووتنەوەی بابیلوون بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بۆ ئەم مەبەستە یەکێتی پشتیوانی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی کورسی کۆتای پێکهاتەی کریستیان بۆ بزووتنەوەی بابیلۆن مسۆگەر بکات، لەو پێناوەشدا بەربژێرەکەی خۆی دەکشێنێتەوە.
لەمبارەیەوەش، ڕەیان کلدانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: “لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووینەوە و پێکەوە جەختمان لەسەر گرنگی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە، پابەندبوونمان بە هاوبەشی بنەڕەتی لە کاری سیاسیی دووپاتکردەوە.”
بڵاویشی کردەوه، بەربژێرکی کریستیان بە ناوی هێلین ئهكرهم دهنخا، کە بەربژێری یەکێتیی بوو، له بهرژهوهندیی دانا ئامانج، بەربژێری كۆتای بزووتنەوەی بابلیوون له سلێمانی كشاوهتهوه.
ئەم ڕێککەوتنەش بە تەنیا لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی کراوە، بەبێ ئەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاگاداری ڕێککەوتنەکە بن.
ژێدەر
ئاڤا