به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/9/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگاكه‌دا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحيه‌كانى، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، ستايشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانيى پارێزگاكه‌ى كرد و جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌هاهه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕيى هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتيياندا، ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا. له‌مبارەیەوە، نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد.
له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى و داواكارى و پێشنياريان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕييه‌كان خسته ڕوو.