بە گوێرەی راپرسییەكی نهێنیی دوو ئۆرگانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەركەوتووە، دۆخی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا تا بڵێی خراپە و لە باشترین حاڵەتدا ئەو حزبە تەنیا 8 كورسیی پەرلەمانی كوردستان دەهێنێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو و ئاگادار لەنێو یەكێتی، لەم دواییانە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دەنگ و كورسییەكانی یەكێتی، دوو ئۆرگانی ئەو حزبە راسپێردراون تاوەكوو لێكۆڵینەوەی مەیدانی و راپرسییەكی ورد بكەن بۆ ئەوەی بزانن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا حزبەكەیان چەند كورسی دەهێنێت؟
هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە لێكۆڵینەوە مەیدانی و راپرسییەكەی ئەو دوو ئۆرگانەی یەكێتی تەواو بووە و دوێنێ شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، راپۆرتی خۆیان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كردووە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد كە بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوە و راپرسییەكە، دۆخی یەكێتی لەوپەڕی خراپیدایە و بە ڕوونی لە راپۆرتەكەش ئەوە خراوەتە ڕوو كە لە باشترین حاڵەتدا، یەكێتی تەنیا هەشت كورسیی پەرلەمانی كوردستان دەهێنێت.
هەر بە گوتەی سەرچاوەكە، ئەو دوو ئۆرگانەی یەكێتی كە ڕاپرسییەكەیان كردووە، هەندێك راسپاردەیان لە راپۆرتەكەی خۆیان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی كردووە و پێشنیازەكانی خۆیان لەبارەی چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە خستووەتە ڕوو كە ”یەكێك لەو پێشنیازانە ئەوە بووە كە یەكێتی بە هەر شێواز و میكانزمێك بێت، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن بدات.“
ژێدەر
باسنیوس