ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێکی چڕ و وردتری لە لوبنان دەکات
ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی باشووری لوبنان دەکات لە ناوچەکانی شەڕ دووربکەونەوە و خانوەکان چۆڵ بکەن.
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای لوبنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئامۆژگاری هاووڵاتیانی مەدەنی لە باشووری لوبنان دەکەین، کە دەکەونە ناو باڵەخانە یان نزیک باڵەخانە و ئەو ناوچانەی حزبوڵڵا بۆ مەبەستی سەربازی بەکاریدەهێنن، دەستبەجێ لەو شوێنانە دووربکەونەوە بۆ سەلامەتی خۆیان”.
گوتەبێژەکە جەختی لەوە کردەوە کە “سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێکی چڕتر و وردتر لە دژی ئەو ئامانجە تیرۆریستیانە دەست پێ دەکات، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرتاسەری لوبنانە”.
بەگوێرەی هەواڵی نیشتمانی فەرمی لوبنان، ئیسرائیل دەیان هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەیان کە هاوسنوورن لەگەڵ ئیسرائیل.
هاگاری گوتیشی: ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی، هەروەها ئیسرائیل و حزبوڵڵا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بۆردومانی سنووری یەکتر دەکەن، ئەمەش لەئەنجامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە کە لە کەرتی غەززە دەستی پێ کرد.
حزبوڵڵا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشی کرایە سەر،لەوانە تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری پەیوەندی پەیجەر و هێرشی ئاسمانی لە نزیک بەیروت کە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەو گرووپەی کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا نزیکەی 50 کەس کوژران.