رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

دوای چەند جارێک لە دواخستنی، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی دارایی عێراق بگاتە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و چەند بەڕێوەبەرایەتییەک کۆببێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی بگاتە هەولێر، 12 ئەندامی لیژنەی دارایی ناویان نووسیووە و لەناو شاندەکە دەبن، ماوەی سێ رۆژ لە هەولێر دەمێننەوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی کۆبوونەوەیان دەبێت.

شاندەکەی وەزارەتی دارایی ژمارەیان پێنج بەڕێوەبەرە، بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری ژمێرکاری و بەڕێوەبەرێکی دیوانی چاودێری دارایی پێکهاتوون، لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە، ئەو لیستانە بەپێی داواکاری وەزارەتی دارایی عێراق بووە، لیستەکان دەبنە بنەمایەک بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بەڵام پێویستە مانگانە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکانی داتای بایۆمەتری بۆ بەغدا بنێرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button