کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی: ئەوەی زمانی درێژە، دەستی کورتە

مەسعود بارزانی لە یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە رێوڕەسمی ناساندنی بەربژێرەکانی ئەو حیزبە رایگەیاند: “داوا دەکەم لەم هەڵبژاردنە زۆر لەسەر خۆبن و دوور بن لە تووندتیژی و زمانی زبر”. گوتیشی، “بە هیمەتی پارتییەکان بۆ رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنین.”

مەسعود بارزانی داوای لە لایەنگران و ئەندامانی پارتی کرد کە سەنگی خۆیان و پارتەکەیان رابگرن و وەڵامی کەسانی “بێ بەرپرسیار” نەدەنەوە.

لە درێژەی گوتارەکەیدا مەسعود بارزانی گوتی: “هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و رەنجی خەڵکی کوردستانە، پارتیش شەرەفی ئەوەی پێ بەخشراوە کە خوێنێکی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنان و دەستکەوتنی ئەم دەستکەوتە.”

“بڕوامان بە پێکەوە ژیانە و بە کردەوە سەلماندوومانە، دەمانەوێت خەڵکی کوردستان بەختەوەر بن، داوا دەکەم لەم هەڵبژاردنە زۆر لەسەر خۆبن و دوور بن لە تووندتیژی و زمانی زبر.” سەرۆک بارزانی بە لایەنگران و ئەندامانی پارتی گوت.

مەسعود بارزانی لایەنگران و ئەندامانی پارتی ئاگادار دەکاتەوە کە، “سەنگی خۆتان و پارتەکەتان بپارێزن و وەڵامی کەسانی بێ بەرپرسیار مەدەنەوە، ئاگادار بن، راتان نەکێشن بۆ شەڕێکی لابەلا.” راشیگەیاند: “ئەوەی زمانی درێژە دەستی کورتە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button