لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، رێكارەكانی بەقەزاكردنی تەقتەق دەستیپێكرد.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تەقتەق دەکەینە قەزا، هەر ئەمڕۆ بڕیاری بەقەزاكردنی تەقتەق کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگای هەولێر نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بە قەزاکردنی تەقتەق. و بەم نزیکانە رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان دەست پێ دەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان.
Facebook Comments Box