کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: ئەگەر دەتانەوێ پیکابەکانتان نەدزن و سەروماڵتان پارێزراو بێت دەبێ بڕۆن دەنگ بدەن

مەسرور بارزانی جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ یەکەمجار ڕاستەوخۆ دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و دەڵێت: “خەڵک هەیە قەیسەری و بازاڕەکانتان دەسوتێنن و دواتر دێن شین دەکەن و دەڵێن یارمەتیتان دەدەین.”

مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەشێک لەلایەنگرانی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند ”بەرنامەو پلانمان هەبووە کارەبای ۲٤ کاتژمێری دابین بکەین بۆ تەواوی کوردستان. بۆ ئەوەش پێویستمان بەغاز بووە لە کێڵگەکانەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا. بەڵام ڕێگریمان لێکراوە”.

مەسرور بارزانی، ووتی ”بیرتانە دەیوت مەگەر بۆڕی غاز بەسەر جەستەمدا بڕوات”.

مەسرور بارزانی، گوتیشی: ”ئەگەر دەتانەوێ پیکابەکانتان نەدزن و سەروماڵتان پارێزراو بێت دەبێ بڕۆن دەنگ بدەن تا خەڵکی تر لە شوێنی ئێوە بڕیار نەدات”.

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا ووتی خەڵک هەیە قەیسەری و بازاڕەکانتان دەسوتێنن و دواتر دێن شین دەکەن و دەڵێن یارمەتیتان دەدەین.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی: زۆر خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆیان کوردستانیان فرۆشت، بەوشێوەیە هەولێریش دەفرۆشن.


مەسرور بارزانی: پارتی بۆ یەک ڕۆژیش ئامادە نییە سازش لەسەر خاک و خەڵکی کوردستان بکات، “لایەنی دیکە بەکردار بینیمان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان چۆن لەگەڵ خەڵکی دیکە ڕێککەوتن”

سەبارەت بە کێشەی ئاو لەهەولێر، مەسرور بارزانی گوتی: 24 کاتژمێر کار لە پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ ھەولێر دەکرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ ئەو کێشەیە چارە دەکەین.

لە درێژەی وتارەکەی مەسرور بارزانیدا، سەبارەت بە کارەبای 24 کاتژمێری مژدە بە خەلکی کوردستان دەدات و گوتی: لەماوەی چەند مانگی داهاتوو کارەبای سەرجەم گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەکەینە 24 کاتژمێری و کارەبای هەموو کوردستانیش بە ماوەی دوو ساڵ دەکەینە کارەبای 24 کاتژمێری.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button