کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بۆ قوباد تاڵەبانی: دەسەڵاتی خۆسەپێن ئەوەیە کە لە سلێمانی هەیەو بەم نزیکانەش کۆتایی پێ دێت


پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارە گفتوگۆکەی رۆژی چوارشەممەی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، گوتی:

لەکۆبونەوەی ڕۆژی چوار شەممەی ئەنجومەنی وەزیران کاک قوباد بەرانبەرم بوو بینیم پرۆفایلی گۆڕی و لەسەر پرۆفایلەکەی نوسرابوو دەسەڵاتی خۆسەپێن دەگۆڕین، منیش کۆمێنتێکم بۆی نوسی کە هەموو بینیتان!
لەدواین خولەک و پێش هەستان لەسەر کورسی کۆبونەوەکە بەڕێز سەرۆک وەزیران بە پێکەنینەوە وتی “ئەرێ برادەران قەسدیان ئەوەیە ئێمە دەگۆڕن دەڵێن دەسەڵاتی خۆ سەپێن؟ ئینجا مایکی بەردەم خۆی کردەوەو وتی “تەنها دەسەڵاتی خۆسەپێن ئەوەیە کە لە سلێمانی هەیەو بەم نزیکانەش کۆتایی پێ دێت، چونکە ئەو دەسەڵاتەی لێرە لە پایتەخت هەیە بەردەوام دەبێت و ئێوە ناتوانن بیگۆڕن”.
کاک مەسرور ئەم قسەیەی کردو لەشوێنی خۆی هەستاو خودا حافیزیکرد!
کە جەنابیان گەیشتە لای دەرگاکەو لەپشتییەوەو ڕوبەڕو نا لەژێر لێوەوە کاک قوباد دوو سێ قسەیکرد، باوەڕبکەن من نەمزانی چیگوت،چونکە زۆر بەکزی گوتی!
زۆرجار محاسەبەو گلەیی و سەرزەنشتکردن لەلایەن بەڕێز سەرۆک وەزیران ئەنجامدراوە لەناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەن لەسەر بابەتی قاچاخی و مەرزو زۆر شتی دیکە،بەڵام هیچکات تەنانەت ڕونکردنەوەشم نەبیستووە نەک وەڵامدانەوە!
پێشەوا هەورامانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button