لە هەولێر بە گوژمەی نزیکەی ( 700 ملیۆن دینار ) دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد دەکرێت.
لە بڵاوکراوەیەکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لە چوارچێوەی پلانەکانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (676 ملیۆن دینار)، دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد لە سنووری قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دروستکردنی، جگە لە کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە، لە ڕووی ئاودێری و ئاژەڵداریەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.
Facebook Comments Box