کوردستانگرنگ

یەكێتی بۆ قەرەباڵغکردنی وتارێکی بافڵ تاڵەبانی بەزۆر هێزە چەكدارەكانی دەباتە سلێمانی

یەکێتی بە فشار و بەزۆر پەنا بۆ هێزە چەکدارەکانی خۆی دەبات بۆ ئەوەی ئامادەی وتارێکی بافڵ تاڵەبانی بن.

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا کە خەڵک کۆبکرێتەوە بۆ وتارێکی خۆی لە مەلعەبەکەی سلێمانی، بە فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی سەرجەم هێزە سەربازی و هێزە چەكدارەكانی یەکێتی لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەزۆر خەڵکی دەبەنە سلێمانی تاوەكو قەرەباڵغی دروست بكەن.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان جگە لەوەی سەرجەم ستافی مەڵبەند و كۆمیتەكانی یەكێتی لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان بانگكراون تاوەكوو سبەی لە مەلعەبەكە بن، هاوكات فشار خراوەتە سەر تەواوی هێزە سەربازی و چەكدارەكانی یەكێتی تاوەكوو ئامادەبن و قەرەباڵغی دروست بكەن.

هەروەها هۆكاری بردنی هێزە سەربازی و چەكدارەكانی یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لایەنگران و یەكێتییە راستەقینەكان ئامادە نین بەدەم بانگەوازەكەی یەكێتییەوە بچن و قەرەباڵغی بۆ وتار و بانگەشەی ناڕاستی بافڵ تاڵەبانی دروست بكەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button