ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکات “به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، رێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.”
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-9-2024) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ “پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.”
دەقی راگەیێندراوەکە:
به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.
ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.