ڕونکردنەوەیەکی گرنگ لە ئاسایشی هەولێرەوە لە بارەی شەرەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی:
دوای ئەوەی لە لایەن بنەماڵەی (قهاری سابیر علکە) پرسەیان هەبووە لە مزگەوتی (ڕەشاد مفتی) شاری هەولێر (شالاوی کۆسرەت ڕەسوڵ) بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردوە ، لە لایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیان گوتراوە کە پرسەکە بەجێ بهڵێت و ڕەزامەند نەبون لەسەر سەردانەکەی ،چونکە لە ڕابردوو دوکەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی شالاو شەهید کراون ،بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقالەیان و پاسەوانەکانی شالاو بە بێ گوێدانە هیچ ڕێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە هێرشیان کردۆتەسەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردوە لە ئەنجام هاوولاتیە بە گوللەی پاسەوانەکانی شالاو بریندار کراوە ، لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردوە و لەم کارەنایاساییە بەشداربونە ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٩/٣٠