زەنگی مەترسیدار بۆ ئێران لێدرا
نزیكه‌ی 15 ووڵات داوا ده‌كه‌ن، هاووڵاتیانیان ئێران جێبهێڵن.
دوای ئاڕاسته‌كردنی 200 مووشه‌ك، له خاكی ئێرانه‌وه بۆ ئیسرائیل و ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته، وه بوونی گرژی و ئاڵۆزی و ناكۆكییه نێوخۆییه‌كان و دۆخی ناسه‌قامگیری ئێران، نزیكه‌ی 15 ووڵاتی جیهان، داوایان له هاووڵاتیانییان كردووه، خاكی ئێران جێبهێڵن.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له ووڵاتانی ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، هیندستان، سویسڕا، سوید، ئه‌مریكا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، نه‌مسا، به‌لجیكا، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ڕێگه‌ی كونسوڵ و باڵیۆزه‌كانیانه‌وه، داوایان له هاووڵاتییانییان كردووه، خاكی ئێران له‌پێناو سه‌لامه‌تی ژیان و گیانی خۆیان، به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارامتر جێبهێڵن.
جێی باسه، له‌ئێستادا ئێران وه‌ك یه‌كێك له ووڵاته هه‌ره ناسه‌قامگیره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بیندرێت، له‌ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی كوژراوه، به‌هۆی گرفته سیاسییه‌كانی ڕۆژانه هاووڵاتییان گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساز ده‌كه‌ن.