کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: هەر کەسێکی بیر لە تێکدانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە ناتوانێت

مەسرور بارزانی،جێگری سەرۆکی پارتی:
پێویستیمان بە بڕیاری خەڵکی کوردستانە
پارتی حزبێکە جێی هەموو نەتەوە و ئاینێکی تێدا دەبێتەوە
هەموو بۆچونێکی جیاواز لەناو پارتی جێی خۆی گرتووە
کەسێک رابەرایەتی پارتی دەکات هەموومان شانازی پێوە دەکەین و خاوەنی چەندین دەستکەوتە، هیچ کات سازشی لەسەر مافی گەلەکەمان نەکردووە
بێگومان هەر کەسێکی بیر لە تێکدانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە ناتوانێت
ئەمەی ئێستا بەدەست هاتووە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە ناشهێلین
هەر کەسێک بیر لە تێکدانی ئەم دۆخە بکاتەوە ڕووبەروی پێشمەرگە و خەڵکی هەرێم دەبێتەوە
بیر لەوە بکەنەوە ئەگەر ڕۆژێک هەرێمی کوردستان کەوتە دۆخێکی سەخت کێ خۆی دەگاتە قوربانی ئەم کیانەی هەرێم
ئەوانەی خۆیان دەکەنە خاوەنی دەستکەوتەکان بەڵام لە زۆر کات دیومانە دیارنەبوون، لە شەری داعش و داستانی پردێ و سحێلا دیارنەبوون
لایەنەکانی دیکە هەموو باسی تێکدانی هەرێم دەکەن تەنها پارتییە باسی ئارامی و ئاوەدانی دەکات
یەک دەستکەوتی خۆتان پشانمان بدەن کە لە پارتی باشتر بی و یان بەبێ پارتی بەدەستان هێنابێت
هەر دەستکەوتێکیش هەبێت لەژێر سێبەری پارتی بەدەست هاتوون
یەک پڕۆژەی خۆیان با پشانی خەڵک بدەن
ئایا خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئاوەدانی دان یان ڕووخاندن؟
هەموو ئامانجییان ئەوەیە پارتی ڕابگرن لە ئارامی و ئاوەدانی.
لیستی ١٩٠ـی پارتی هەر درووشمێکی هەڵبگرێت جێبەجێی دەکات
بانگەشەی لایەنەکان باشترین بانگەشەیە بۆ پارتی ، قسە و ڕەفتار و ئسلوبیان و ڕەفتارەکانیان چەند بۆ خەڵکی دیاربێت زیاتر پێمان خۆش دەبێت بۆ ئەوەی خەڵک بزانن بای چەندن
کاتێک دەلێم هیچ منافسەمان نییە مەبەستمان ئەوەیە لە ئاستی ئێمە نین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button