ئەمرۆ شەممە، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و بازرگان و پیشەوەر و خاوەنکارانی دهۆک کۆبووهوه.
جێگری سهرۆكی پارتی له ههڵمهتی ههڵبژاردنی لیستی 190ی پارتی له دهۆك وتارێكی گرنگی پێشكهش كرد و گوتی، ئێمە باسمان لەوە كرد كە دۆخی ئەم دەڤەرە (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بە كاتێكی دژواردا تێپەڕ دەبێت، ئەم دۆخە كەس نازانێ بەرەو كوێ دەچێ، بەڵام لەژێر سەركردایەتیی حەكیمانەی بارزانی و پارتی، ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین كە پارتی و خەڵكی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان تێكەڵی ئەو كێشانە نەبێت. بەڵام ئەگەر دۆخەكە وای لێهات لەبەر هەر هۆكارێك ناحەز تەماحیان لە دۆخی هەرێمی كوردستان كرد یانیش ویستیان رق و كینەی خۆیان لەسەر میللەتی ئێمە بڕێژن، بیر لەو رۆژە بكەنەوە كە لەو ڕۆژەدا كێ ئامادەیە رۆحی خۆی بكاتە قوربانیی ئەو قەوارە و ئەو میللەتەی؟ بێگومان پێش ئێستاش، وەك چۆن پارتی هەمیشە لە بەرگریكردن لەو میللەت و ئەو خاكەدا بووە، هەر كاتێك پێویست بێت بۆ ئەوەی خۆی بكاتە قوربانی، پارتی ئامادەیە بە ڕۆح و گیان خۆی بكاتە قوربانیی كەرامەت و دەستكەوتەكانی ئەو میللەتە.
زۆر لایەنی دیكە ئێستا لەو خۆشییەی هەیە، زۆر بەڵێن دەدەن و زۆر دروشم بەرز دەكەنەوە، بەڵام لە كاتی تەنگانەدا ئێمە نەمانبینین و لە هیچ جێیەك دیار نەبوون، كاتێك داعش هات دیار نەبوون، كاتێك پەلاماری كوردستانیان دان، نە لە پردێ و نە لە سحێلا ئێمە كەسمان لەگەڵ خۆمان نەبینی، ئێمە بە تەنیا ئەم قەوارەیەمان پاراست و ئەگەر خوا بیەوێ، هەر كاتێك پێویست بێت، ئێمە ئامادەین بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە.