جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسرائیل هێرشێکى بەهێز و گەورە دەکاتە سەر ئێران

دەستەی پەخشی ئیسرائیل: حکومەت بڕیاریداوە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بداتەوە، هێرشەکانیش راستەوخۆ بۆسەر ئێران یاخود بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لەناوچەکە دەبێت.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی ئیسرائیل هێرشێکی بەهێز و گەورە دەکرێتە سەر ئێران، لە ئامادەکارییەکانی ئەو هێرشانەش واشنتن لەگەڵ تەلئەڤیڤ هەماهەنگ دەبێت.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر ئێران یاخود بە ئامانجگرتنى بەرژەوەندییەکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە بژاردەکانى ئیسرائیل دەبن.

لەو بارەیەوە بنیامین نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، “رووبەڕووى هەموو هەڕەشەکانى ئێران دەبینەوە، چونکە لە دوای ئەو هێرشانەی لەو وڵاتەوە کرایە سەرمان مافمانە بەرگریى لەخۆمان بکەین.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button