لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدرێت.
دوای تێپەڕبوونی دە رۆژ بەسەر بانگەشەی هەڵبژاردندا ، بەشێک لە شارەزایانی کۆمەڵناسی و پەروەردەی منداڵ هۆشداری بەدایکان و باوکان دەدەن کە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و رێگە نەدەن سەیری بانگەشە و ئاهەنگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەن .
شارەزایەکی بواری پەروەردەی منداڵ گووتی: بەووردی چاودێری بانگەشەی لایەنە سیاسیەکان دەکات ، ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی بانگەشەی یەکێتیە ، کە لەو سێ کەرنەڤاڵەی ئەنجامی داوە زۆرترین وشەی نەشیاو و جنێوی تیادا بەکارهاتووە، گووتیشی : ئەم وشە نەشیاوانە راستەوخۆ کار دەکەنە سەر منداڵان و لاسایی دەکەنەوە ، دواجاریش کاریگەری ترسناکی لەسەر منداڵان دەبێت، بۆیە پێویستە دایکان و باوکان تا دەتوانن لەکاتی بانگەشەی یەکێتیدا منداڵەکانیان لەسەیرکردنی بانگەشەکە بەدوور بگرن ، جا ئەگەر لە تەلەفزیۆن بێت یان سۆشیالمیدیا .
ئەمە هۆشداریە لەکاتێکدایە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەکاتی بانگەشەی بۆ حیزبەکەی چەندین وشەی نەشیاو و نامۆ بە کۆمەڵگای کوردی بەکار دەهێنێت ، تا ئاستی جنێودان .