کوردستانهەواڵ

سلێمانی هەژارترین پارێزگایە

ئەمڕۆشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەڕێوەبەری تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند ” سلێمانی هەژارترین پارێزگەیە لە بودجە و نەبوونی دەرمان”دکتۆر سەباح هەورامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد “سلێمانی هەژارترین پارێزگەیە لە بودجە و نەبوونی دەرمان” لە  لە دریژەی قسەکانی سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەدا ” تاوەکو ئێستاش کێشەی گەورەی دەرمان لە پارێزگەکەدا هەیە”

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، سلێمانی هەژارترین پارێزگەیە لە بودجە و نەبوونی دەرمان؛ ئاماژە بەوەش دەدات کە تاوەکو ئێستاش کێشەی گەورەی دەرمان لە پارێزگەکەدا هەیە

بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی دکتۆر سەباح هەورامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفراسی “سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان” و “سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، رایگەیاند “دەرمان کێشەیەکی زۆر گەورەیە لەسەر ئاستی عێراق و جیهان، لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان کێشەکە زۆر روونترە. بەستنی ئەم کۆنفراسە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکە بۆ ئەو کێشانەی لە بابەتی دەماندا هەیە، چ لە هاوردەکردنی دەرمان، چ لە هێنانە ژوورەوەی، چ کوالێتییەکەی و چ لە فرۆشتنیدا”

هەورامی لە بارەی هێنانە ژوورەوەی دەرمان بەشێوەی قاچاغ، وتی “بەشێکیان لە رێگەی قاچاخەوە هاوردە دەکرێن. هەموو دەرمانەکان لەکاتی هێنانە ژوورەوەیان بە رێکاری یاسایی خۆیاندا ناڕۆن”

دکتۆر سەباح، هیوای خواست ڕاسپاردەکانی ئەم کۆنفراسە کێشە و گرفتەکانی دەرمان چارەسەر بکات.

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button