سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پرۆژەیەکی تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر دەکاتەوە بە ناوی ( کاڤین فارم).
ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 11ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکاتەوە بە ناوی (کاڤین فاڕم)، کە بە گوژمەی 40 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.
شایەنی باسە، ڕووبەری هه‌زار دۆنمە و دوو هه‌زار و 500 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ هاوڵاتیان، وە بەکردنەوەی ئەم پڕۆژەیەش، به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی ناوخۆ شوێنی به‌رهه‌می بیانی ده‌گرێته‌وه و ده‌توانێت تا ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێداویستیی بازاڕ پڕ بكاته‌وه.
Facebook Comments Box