بڕی 412 ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بە بڕی 598 ملیاری دینار بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی، “ئەمڕۆ سێشمەممە پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.”
Facebook Comments Box