کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: بە داهاتووی هەرێمی کوردستان خۆشبینم

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانی (گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیران – هەولێر) لە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیەک سەبارەت بە داهاتووی كوردستان بەرەو كوێ دەڕوات؟

مەسرور بارزانی رایگەیاند: من خۆشبینم و من وای دەبینم كە كوردستان ئینشائەڵا سەقامگیریی تێدا بەردەوام دەبێ، پێشكەوتن زیاتر دەبێ، بووژانەوەی ئابووری باشتر دەبێ، بە چاككردن و چارەسەركردنی كێشەكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی، ئێمە زۆر لەو بیانووانەی كە تا ئێستا بە ئێمەیان گرتووە، نەمانهێشتووە. بۆ ئەوەی ئەم رێگرییانەی كە هەشن، ئەوانە نەمێنن، هیوادارم ناوچەكەش زیاتر بەرەو سەقامگیری بڕوات، ئەگەر تاكوو ناوچەكە سەقامگیر بێ، ئێمە دەتوانین لە كەشێكی ئارام و سەقامگیردا زیاتر پێشبكەوین. كەواتە ئومێدی من ئەوەیە كە ناوچەكە بە گشتی بەرەو سەقامگیری و ئاشتەوایی بڕوا، چونكە ئێمە لە كەشی وادا زیاتر پێشدەكەوین. جا من ئومێدم زۆرە و هیوادارم زۆر لەو بەرنامانەی كە دەستیشمان پێكردووە، ئەنجامەكانیشی لە ماوەیەكی نزیكتردا دەردەكەون، لە ماوەی ئەم ساڵانەی داهاتوو كە هەمووشی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتی و خەڵكی كوردستاندایە و ئینشائەڵا دەبینین كە وڵاتێكی خۆشتر و ئاوەدانترمان دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button