دوای تۆمارە دەنگیەکەی بافل و قوباد، گومانی سیخوری لە هەردی صلاح دەکرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، تۆماری دەنگی بافل تالەبانی و قوباد تالەبانی لەسەر ساختەکاری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن لەلاین لێژنە باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کرایەوە، بەردواداچوونی ورد لەنێو دەزگای زانیاری یەکێتی دەستیپێکردوە.
سەرچاوەیەکی باوەر پێکراوە، لەبارەی جوڵە بەدوداچوونەکانی ناو سەرکردایەتی یەکێتی و دەزگای زانیاری، دەڵێت: جوڵەکان لەلایەن کورانی تاڵەبانی بە رێگەی دەزگای زانیاری بە سەرپەرشتی راستەوخۆی جەلالی شێخ ناجی بەرپرسی دەزگای زانیاری دەستی پێکردووە.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم چوارچێوەیەدا زانراوە کە شاڵاو کۆسرەت رسول پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ بافل ئەنجامداوە و مەبەستی بووە کە پێزانینی لەسەر چۆنیەتی رووداوە هەبێت، بەڵام دوای ئەوەی شاڵاو تەلەفونەکەی داخستووە ئاماژەی بەوە کردووە کە بافل زۆر تورە بووە و هیچ لەسەر عقلی خۆی نەبووە و نەیتوانیوە رووداوەکەش لەگەل شالاو تاوتوێ بکات، تەنانەت نەیتوانیوە راستی و دروستی تۆمارە دەنگیەکە بە شاڵاو بلێت، بەلکو بافل تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە ( کاکە خەریکین)، بۆیە شاڵاو ووردەکاری ئەو رووداوەی نەزانیوە، دوای ئەوە شاڵاو لەگەل دەربازی برای قسەی کردووە و لە ناوە قسەکانیاندا باسیان لەوە کردووە لە ناو یەکێتی رەنگە کەسانی سەر بە لاهور و پارتی زۆر هەبن.
سەرچاوەکە لەبارەی گومانی شاڵاوەوە دەڵێت، شاڵاو ئاماژەی بەوە کردووە، کە تاکو ئێستا گومانی لە هەردی صلاح کاندیدی ئەو حیزبە هەیە، کە هاوشێوەی محمد حاجی و رێباز حەملان و مسعود حیدەر کە پێشتر لەناو بزووتنەوەی گۆران بوون بەڵام بۆ بەرژەوەندی پارتی کارییان کردووە، بۆیە شالاو لەگەڵ دەرباز باسی لەوە کردووە کە بە هۆی ئەوەی پێشتر هەردی صلاح کارمەندی ئاسایش بووە بۆیە شاڵا ترسی لەوە هەیە کە تاکو ئێستا هەردی سەر بە دەزگای پاراستن بێت، لەبەرانبەردا دەرباز بێ دەنگی هەڵبژاردووە و نیگەرانی زۆری پێوە دیار بووە.