
هێمن هه‌ورامی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی كه دوێنی بڵاو بووه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌وه زانیارییه‌كی وردی ناوخۆی خۆیان بووه كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان كه باوەڕیان به‌و ده‌نگه نییه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و تیرۆر و كه‌تنه‌كانی تریشیان پێ ژیریی ده‌ستكرده.
هه‌ورامی گوتی، ئه‌و گرووپه‌ی ناو یه‌كێتی شه‌رم له كوشتنی هاوڕێكانی خۆیان نه‌كه‌ن، ئیتر چۆن شه‌رم له‌وه ده‌كه‌ن كه بڵێن ئه‌و ده‌نگه راسته.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دووپاتی كرده‌وه كه تووشی شۆك بوون، كه ده‌زانم پارتی ئاگه‌داری ورده‌كاری پیلانه‌كانیانه دژی كوردستان، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن بژمێردرێن.
ئه‌و له قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه به‌شێكی یه‌كێتی ئێسته بوونه‌ته بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام خه‌ڵكی ره‌سه‌نی یه‌كێتی نه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و نه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاشوهوشه‌ی ئێسته‌ن، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی ئێسته‌ی یه‌كێتی شاربه‌ده‌ر بكرێن.



