کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەرپرسە كارگێڕيىەکانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 10/10 مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، سەردانی‌ ته‌لارى پارێزگای هەلێری کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و جێگرانی پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگا كۆبووه‌وه‌.

له‌ دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر خستەڕوو کە بە پاڵپشتى و پشتیوانى ڕاستەوخۆى سەرۆکى حکومەت جێبەجێکراون.

پاشان سەرۆکی حکومەت تیشکى خستە سەر گرنگیی پێگە و تایبمەندیی شاری هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان و پلانى حکومەت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنانى هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێری پایتەخت بە تایبەتى.

سەرۆکی حکومەت وێڕای ده‌ستخۆشى له‌ پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانی يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان پارێزگا بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی باشتر و بەبێ هیچ جیاوازییەک ، خزمه‌تی هاووڵاتييان بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button